کەشێکی پاییزەی پێشوەختە ڕوو دەکاتە هەرێم



گەرمای هاوین ماڵئاوایی یەکجاری دەکات و کەشێکی پاییزەی پێشوەختە ڕوو دەکاتە هەرێمی كوردستان و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سێ‌ شەممە و چوار شەممە گەرمترین ڕۆژەکانی ئەم مانگە مانگی ئەیلول ٩ بوون و چیتر پلەکانی گەرما ناگانەوە ئەو ئاستە و بەرزنابنەوە.

ڕاشیگەیاند، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەوە بەهۆی هاتنی تەوژمە هەوایەکی فێنک لە ڕوسیاوە بەسەر ئێراندا و دابەزینی بۆ ناوچەکانمان لەسەرتاسەری ناوچەکان پلەکانی گەرما لەکۆتایی هەفتە بەولاوە دادەبەزن بەڕێژەی ٤ تا ٦ پلەی سیلیزی هاوکات لەدوای ناوەڕاستی مانگ و بەولاوە بەهۆی کارتێکردنی دوو تەوژمە هەوای تری فێنک لەدەریای ناوەڕاست و باکورەوە پلەکانی گەرما زیاتریش دادەبەزن بەمەش لەکۆتایی ئەم هەفتە و هەفتەی داهاتووه بەتایبەتی کەشێکی تەواو پاییزی ڕوو دەکاتە ناوچەکانمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، حەوزێکی سارد لەنزیک 10 ڕۆژی نێوان چارەکە کۆتایی ئەم مانگە بەتایبەتی دەگاتە سەر دەریای ڕەش و ناوەڕاست بەمەش دەبێتە دروست بوونی حاڵەتێکی باران بارین و هەورە بروسکە.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەگەر هەیە ئەم حاڵەتە بارانە کاریگەری بگاتە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێمەش و بەمەش کەجێگیر بێت دەبێتە دەستپێکی وەرزی دابارینی داهاتووی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥.

 

مانگی ڕابردوو 890 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون
پێت مانگی ڕابردوو 890 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایك بوون
بانکی ڕافیدەین ئامادەکاری تەوتینی مووچەی هەرێم دەکات
دوات بانکی ڕافیدەین ئامادەکاری تەوتینی مووچەی هەرێم دەکات
پەیوەنیدر