قائیمقامیەتی سلێمانی دواین ئاماری ساڵانەی كارو چالاكی لیژنە هاوبەشەكان بۆ ڕای گشتی بڵاودەكاتەوە، و ئەو زانیارییانەی كە تۆماركراون دەریدەخەن ژمارەی سەردانەكان بۆ چاودێریكردنی شوێنە گشتی و بازرگانیەكان لە ساڵی (٢٠٢٢) دا زیادیكردووە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری ساڵانەی كارو چالاكییەكانی لیژنە هاوبەشەكانی لەماوەی ساڵی ڕابردوو بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، كە لە بەرواری (١/١/٢٠٢٢ تاوەكو ٣١/١٢/٢٠٢٢)، 92 هەزار و 455 هەزار سەردان بۆ شوێنە گشتی و بازرگانییەكانی سنوری شاری سلێمانی ئەجامدراون.
ڕاشیگەیاندووە، كە لەكۆی ئەو سەردانەنەشدا 8 هەزار و 333 هەزار حاڵەتی جیاجیای سەرپێچی تۆماركراون، كە هۆبەی ئامار لە دیوانی قایمقامیەتی سلێمانی ژمارەی سەردانەكانی بە رێژەی (٪٨٧) ، و ژمارەی سەرپێچیەكانیشی بە رێژەی (٪٨) دیاری كردووە.
هاوكات رێژەی سەردانەكان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی (٪٣) زیادی كردووە، بەجۆرێك لە ساڵی (٢٠٢١) دا، (٧٧.٥٧٨) هەزار سەردان ئەنجامدراون، و لە ئامارەكەدا بە رێژەی (٪٨٤) دیاریكراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە قائیمقامیەتی سلێمانی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی داخستنەكان و سەرپێچیەكان، وە ئامانجیشی پابەندبوونی سەرجەم شوێنەگشتییەكانە بە یاسا و رێنماییەكانەوە، تاوەكو سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پارێزراو بێت.
دواین ئامار وردەكاری كارو چالاكییەكانی دیكەی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە ساڵی رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار كردووە:
ئاگاداركردنەوە: (٥.٢١٥) هەزار پسوڵە
داخستن: (٨٤٠) شوێن
دادگا: (٢١٥) حاڵەت
مەوادی لەناوبراو: (٣٦٥) تۆن و (٣٤٩) كیلۆگرام
غەرامە: (٥٥٠) ملیۆن و (٢٥٠) هەزار دینار.