حكومەتی هەرێم لێخۆشبوونێكی دیكەی دەركرد



وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌لێخۆشبوونی 100% له‌ سزای دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر خاوه‌نكاران به‌تایبه‌ت به‌شداربووانی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تاوه‌كو ڕۆژی 31ی 10ی 2024.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كە وێنەی سدەت (خەڵك) كەوتووە، كوێستان محەمەد، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پاڵپشت به‌ نوسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ 4317 بڕیاری لێخۆشبوون له‌ 100٪ بۆ سزای دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌بووی درێژكرده‌وە.

بەێی بڕیارە وزارییەكە، ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ ڕۆژی ده‌رچونی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ 15ی (ئه‌یلول/9)ی 2024ه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت تاوه‌كو 31ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2024.

حکومەتی هەرێم لە ئاست کوژرانی 7 هاووڵاتی هەرێم بە هێرشەکانی تورکیا بێدەنگە
پێت حکومەتی هەرێم لە ئاست کوژرانی 7 هاووڵاتی هەرێم بە هێرشەکانی تورکیا بێدەنگە
11ـی سێپتەمبەر…ئەوڕووداوەی ئەمریکای گۆڕی
دوات 11ـی سێپتەمبەر…ئەوڕووداوەی ئەمریکای گۆڕی
پەیوەنیدر