پزیشکیان دێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە



محەمەد مەحمودیان سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق بوو، ئەوەش بە ئامانجی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات لەسەرجەم ڕووەکانەوە.

سەرکونسوڵی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ سەرۆککۆماری ئێران لە رێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانییەوە سەردانى سلێمانى دەکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە دەباشان کۆدەبێتەوە.

جێی بایەخە ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، 14 یاداشتی لێکگەیشتنی لە زۆر بواردا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆ کرد.

دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات
پێت دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات
ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار وەرگەڕا
دوات ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار وەرگەڕا
پەیوەندیدار