مانگ گیران ڕوودەدات و نزیكەی 6 كاتژمێر دەخایەنێت



لە بەرەبەیانی ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، مانگ گیران ڕوودەدات، كە نزیكەی 6 كاتژمێر دەخایەنێت و لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش لەنزیك ئاوابوونی مانگدا لە بەرەبەیاندا دیاردە گەردوونییەكە دەبیندرێت و دوو كاتژمێر دەبێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی 18ی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵدا مانگ گیران ڕوودەدات و لانیكەم هەندێك بەش لە مانگ گیرانەكە لەزۆربەی جیهانەوە دەبیندرێت لەوانە ئەوروپا، زۆربەی ئاسیا، ئەفریقا، ئەمریكای باكوور، ئەمریكای باشوور، زەریای هێمن، ئەتڵەسی، زەریای هیندی، جەمسەری باكور و جەمسەری باشوور.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك مانگ گیران لە سەرانسەری جیهاندا ڕودەدات دەتوانن لە هەمو شوێنێكی دیوی شەوی زەویەوە ببینرێت ئەگەر ئاسمان ڕوون بێت، لە هەندێك شوێنەوە تەواوی مانگ گیرانەكە دیار دەبێت، لە هەندێك ناوچەی دیكەشدا مانگ لە كاتی مانگ گیرانەكەدا بەرز دەبێتەوە یان ئاوا دەبێت وەك هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشكردوە، بەرەبەیانی 18ی (ئەیلول/9) مانگ گیران لە جیهان و بەتایبەت هەرێمی كوردستان ڕوودەدات، واتە شاری سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك، هەولێر و دهۆك دەبیندرێت، مانگ گیران لەسەر ئاستی پایتەخت بەشێوەیەكی هەست پێكردنی تارمایی بۆ بەشەكی دەبێێت، لەكاتژمێر3:41 دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 7:47 بەردەوام دەبێت دواتر كۆتایی دێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو مانگ گیرانەكە لە جیهان پێنج كاتژمێر و 44 خولەك دەخایەنێت و لە هەرێمی كوردستان لە سەرئاستی پایتەخت دوو كاتژمێر دەبێت، هەروەها هەندێك وڵات بەر ڕۆژی 17ی مانگ دەكەوێت بە پێی جوگرافیای وڵاتەكە.

ئەو شارەزا گەردوونییە پێی وایە، “ئەو مانگ گیرانە كەرتی بەشەكی ناو دەبرێت ڕەنگ كاڵ بەو پێیەی سێبەری زەوی لە سەدا 08 (Umbra) لە سەر ڕووی مانگ دەردەكەوێت لە هەرێمی كوردستان بەچەند خولەك ئەو بەشەی (Umbra) بە ئامێری زووم كردنی تایبەت لە كاتی نزیك بەرەبەیانی بەرەو خۆرهەڵاتن دەبینرێت.

سالار حاجی عەلی ڕاشیگەیاندووە، مانگ گیران دیاردەیەكی سروشتییە، زەوی دەچێتە بەر تیشكی خۆر دوور یان نزیك یان ئاڕاستەی ڕێك یان لار و سێبەری بڵاو دروست دەكات لەسەر ڕووی مانگ، هەروەها جارێكی دیكە ساڵی داهاتوو گەورەترین مانگ گیرانی سووری خوێنی ڕوودەدات لەشەوی 7ی (ئەیلول/9)ی 2025 لە هەموو جێهان و بەتایبەت هەرێمی كوردستان دەبینرێت.

هۆكاری ئەو بۆنەی لە برنجی بەشەخۆراك دێت ئاشكراكرا
پێت هۆكاری ئەو بۆنەی لە برنجی بەشەخۆراك دێت ئاشكراكرا
بۆچی قوتابخانە گرنگە؟
دوات بۆچی قوتابخانە گرنگە؟
پەیوەندیدار