لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە دزی لە ماڵێک کردووە و چەند فەرمانێکی گرتنی هەیە لە چەند بنکەیەک.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەی پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە ئاڵتونێکدا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار (چ، ل) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی تری گرتنی هەیە.