“پێویستە پشتگیریکردنی پێشمەرگە بەردەوام بێت”



سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ڕاوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا جەخت لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە پێشوازی لە شاندێکی سەربازی بەریتانیا کرد بەسەرۆکایەتی ئیدوارد ئاڵگرن ‌ڕاوێژكارى باڵای به‌رگريى به‌ريتانى بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا.

وتیشی: “گفتوگۆمان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانیی هەماهەنگیی و هاریکاری ئەمنی و سەربازی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و  پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد”.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، هاوڕابووین لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕوووبەڕوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر.

وتیشی: “بیروڕامان لەبارەی داهاتووی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد . جەختمان لە پێویستیی درێژەدان بە پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە”.

ژنێک بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون دەستگیرکرا
پێت ژنێک بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون دەستگیرکرا
پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل 11 قوربانی لێکەوتەوە
دوات پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل 11 قوربانی لێکەوتەوە
پەیوەنیدر