ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێم تاووتوێ دەکرێت



ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێم لە هەولێر تاووتوێ دەکرێت.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 11ـی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 10:00 کۆدەبنەوە و  ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووریی و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو و تاووتوێ دەکرێت، ڕێکار و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکان تاووتوێ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیراندا تاووتوێى مووچەى مووچەخۆران و هەماهەنگیکردنى وەزارەتەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەکرێت لەگەڵ تەواوکردنی تۆماری بایۆمەتری و چالاککردنی بە ئەليکترۆنیکردنی سیستمی پێدانی مووچە.

پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل 11 قوربانی لێکەوتەوە
پێت پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل 11 قوربانی لێکەوتەوە
چەند پێشمەرگەیەک لە ڕێگەدا بۆ وەرگرتنی مووچە تووشی ڕووداو دەبن
دوات چەند پێشمەرگەیەک لە ڕێگەدا بۆ وەرگرتنی مووچە تووشی ڕووداو دەبن
پەیوەندیدار