هاوپەیمانان لە پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن



سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانان لە پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن، هەرچەندە خواستیان ئەوەیە كە هێزێكی یەكگرتووی پێشمەرگە هەبێت و لەژێر چاودێریی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت و دەشڵێت،”حكومەتی هەرێمیش بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی باشی ناوە”.

ریڤینگ هرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، وڵاتانی هاوپەیمان بەتایبەت ئەمریكا، بەردەوام دەبن لە هاوكاری و پشتگیریكردنی هێزی پێشمەرگە، كە لە ساڵی 2014 تا ئێستا هاوكاریی هێزی پێشمەرگە دەكەن، لەبەر ئەوەی ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

ڕاشیگەیاندووە، خواستی هاوپەیمانان ئەوەیە، كە یەك هێزی پێشمەرگەی یەكگرتوو هەبێت و لەژێر چاودێریی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانی ئەواندا بێت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی باشی ناوە لە چوارچێوەی چاكسازییەكاندا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەموو بوارەكاندا و هەنگاوی باشیشی بڕیوە.

ڕووسیا ئاگربەست لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت
پێت ڕووسیا ئاگربەست لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت
زیاتر لە ٧٠٠ هەزار كەس لە بەریتانیا گەرمكەرەوەیان نییە لەم زستانەدا
دوات زیاتر لە ٧٠٠ هەزار كەس لە بەریتانیا گەرمكەرەوەیان نییە لەم زستانەدا
پەیوەنیدر