حکومەتی عێراق دەربارەی بازگەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات



حکومەتی عێراق جەخت لە بەردەوامیی کارەکانی ئەو بازگانە دەکاتەوە کە بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەی بەرهەمی کێڵگە و کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرهەمی هاوردەکراو بۆ پارێزگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دایناون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی ئەو بازگانەی کە حکومەتی عێراق بۆ ڕێگرتن لە گواستنەوەی بەرهەمی کێڵگە و کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرهەمی هاوردەکراو دایناون ڕایگەیاند، عێراق سوورە لەسەر ئەو چوار بازگەیەی کە لە نێوان هەرێم و پارێزگاکانی باشووردا دایناوە.

ڕوونیشیکردەوە کە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی بەدواداچوون و داواکاریمان بۆ چارەسەری ئەو بابەتە ئاماژەیداوە بەوەی  “پێویستە کارگەو کێڵگە پەلەوەریەکان(ی هەرێمی کوردستان) لە بەغدا تۆماربکرێن”.

دووان لەو بازگانە دانراون بۆ بەرهەمی ناوخۆی کارگەو کێڵگە پەلەوەریەکانن، دووانەکەی دیکەش بۆ بەرهەمی هاوردەی دەروازە سنوریەکان.

چەند پێشمەرگەیەک لە ڕێگەدا بۆ وەرگرتنی مووچە تووشی ڕووداو دەبن
پێت چەند پێشمەرگەیەک لە ڕێگەدا بۆ وەرگرتنی مووچە تووشی ڕووداو دەبن
شەڕ لەنێوان هێزەئەمنییەکانی کەرکووک و گروپێکی چەکدار دروستبوو
دوات شەڕ لەنێوان هێزەئەمنییەکانی کەرکووک و گروپێکی چەکدار دروستبوو
پەیوەنیدر