شەڕ لەنێوان هێزەئەمنییەکانی کەرکووک و گروپێکی چەکدار دروستبوو



لە گوندێکی سنووری کەرکووک شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەند چەکدارێکی نەناسراودا ڕوویداوە، بەپێی زانیارییەکان گومان دەکرێت داعش بن.

بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی سێكانیانی باكووری پارێزگای كەركووك، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار ڕوویدا، بەهۆیەوە سێ كارمەندی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی لە لایەن چەند هاووڵاتییەکەوە چەند چەکدارێک لە خانوویەکی تەواونەکراوی ئەو گەڕەکەدا بینراون، پاش ئەوەی هێزی ئەمنی ئاگادار دەکرێنەوە و دەچنە ناوچەکە بۆ دەستگیرکردنیان، بەڵام ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، گومان دەکرێت چەکدارەکان ئەندامانی داعش بن.

حکومەتی عێراق دەربارەی بازگەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات
پێت حکومەتی عێراق دەربارەی بازگەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات
سەرۆکی ئێران: سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەم
دوات سەرۆکی ئێران: سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەم
پەیوەندیدار