سەرۆکی ئێران: سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەم



سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کرد کە لە چوارچێوەی سەدانەکەیدا بۆ ءێراق، سەردانی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانیش دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

پزیشکیان بەر لە دەستپێکردنی گەشتەکەی لە تاران قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی سیاسی و ئابووری و ئەمنی دەچمە عێراق.

سەرۆکی ئێران ئاشکرای کرد کە جگە لە نەجەف و کەربەلا، سەردانی هەولێر و سلێمانیش دەکات.

 

شەڕ لەنێوان هێزەئەمنییەکانی کەرکووک و گروپێکی چەکدار دروستبوو
پێت شەڕ لەنێوان هێزەئەمنییەکانی کەرکووک و گروپێکی چەکدار دروستبوو
منداڵ کەی پێویستی بە ڤیتامینەکانە و چ تەمەنێک گونجاوە بۆ خواردنی؟
دوات منداڵ کەی پێویستی بە ڤیتامینەکانە و چ تەمەنێک گونجاوە بۆ خواردنی؟
پەیوەندیدار