سەرەگرتنی ئەلیكترۆنی كارتی نیشتمانی ڕادەگیرێت



وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، نزیکبوونەوەی لە دەستپێکردنی ئەپڵیکەیشنی نوێی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ کارتی نیشتیمانی ڕاگەیاند و دەشڵێت: بۆ ماوەی هەفتەیەك سەرەی ئەلیكترۆنی ڕادەگیرێت.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بۆ ئاسانکاری پڕۆسەی گواستنەوە لە میکانیزمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی ئێستاوە بۆ سیستەمی نوێی داواکاری، بڕیاردرا سەرەگرتن بۆ ماوەی7 ڕۆژ بوەستێنرێت، هاووڵاتییانیش لەوە ئاگادارکراونەتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەو سەرانەی، کە زۆربەی فەرمانگەکانی ڕەگەزنامە پشتڕاستی دەکەنەوە، تا سەرەتای مانگی 10 بە کارایی دەمێننەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنە نوێیەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و زانیاری لە بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوە بەردەستە، وەک ئامادەکارییەک بۆ خستنەڕووی بەم نزیکانە بۆ ئەوەی باشتر خزمەتی هاووڵاتیان بکات.

بەوێنە…كەمپی مەخمور بۆردومان كرا
پێت بەوێنە…كەمپی مەخمور بۆردومان كرا
ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە بوو
دوات ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ئەم مانگە بوو
پەیوەندیدار