وەزیری نەوتی عێراق دێتە هەرێمی كوردستان



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، بەمزووانە وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەشڵێت: باشترین چارەسەر هەمواركردنی یاسای بودجەیە بۆ ئەوەی تێچووی دەرھێنانی نەوتی کوردستان زیاتر بکرێت، کە ئێستا 6 دۆلارە.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، بەمزووانە وەزیری نەوتی عێراق بۆ چارەسەری ڕیشەیی کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی ھەرێم دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، شاندی ئابووری ئەنجوومەنی وەزیران، کە چوونە ھەرێمی کوردستان ئەنجامێکی زۆر باشی ھەبوو، دەمانەوێت وەزیری نەوتیش ئەو سەردانە بکات، چونکە بە ڕای ئێمە باشترە لەوەی لە دوورەوە لێدوان بدرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، گەورەترین بەربەست لەبەردەم دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە پێویستە یاسای بودجە ماددەی ١٢ بڕگەی (ج) ھەموار بکرێتەوە و تایبەتمەندییەک بدات بە حکومەتی ھەرێم، بۆ ئەوەی تێچووی دەرھێنانی نەوتی کوردستان زیاتر بکرێت، کە ئێستا 6 دۆلارە بۆ ڕێژەیەک، کە بگونجێت لەگەڵ دۆخەکە و ھیچ لایەنێک زەرەرمەند نەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەبەرئەوەی ئێستا حکومەتی عێراق خۆی بە خاوەنداریەتی نەوتی ھەرێم دەزانێت، پێویستە ھەر ئەوانیش زەرەری کۆمپانیاکان بدەنەوە و ھیچی لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەبێت.

عێراق پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕاگەیاند
پێت عێراق پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕاگەیاند
سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکران
دوات سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکران
پەیوەندیدار