پزیشکیان پرسی دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات



ئاسانکاریی کاروباری گومرگەکان، یەکێک دەبێت لەو ڕێککەوتنانەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەی سەرۆکی ئێراندا بۆ عێراق واژۆ بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد ڕزوانی فەر، سەرۆکی گشتی گومرگی ئێران ڕایگەیاند، یەکێک لە بەرنامەکانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق واژۆی ڕێککەوتننامەی گشتی گومرگی و ڕێککەوتننامەیەک بۆ پەڕینەوەی جۆرەکانی ئۆتۆمبێل دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕێککەوتننامەکان لەسەر بنەمانی ئاسانکاری هاتووچۆی گومرگەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.

ڕەزوانی فەر ڕاشیگەیاند: زیادکردنی کاتژمێری کاری گومرگەکانی نێوان عێراق و ئێران، دروستکردنی یەکێتییەک لە نێوان هەرێم و گومرگ و سنوورەکان هەروەها گەشەی ژێرخان و توانا گومرگییەکان کاریگەرییان لەسەر گەشەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.

بڕیارە سبەینێ مەسعود پزیشکیان لە یەکەم گەشتی دەرەکیدا بگاتە عێراق و پاش بەغدا و دواتریش سەردانی هەولێر دەکات.

سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکران
پێت سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکران
زیاتر لە دوو هەزار ڕەحلەی خوێندن بۆ پەروەردەیەک دابینکرا
دوات زیاتر لە دوو هەزار ڕەحلەی خوێندن بۆ پەروەردەیەک دابینکرا
پەیوەندیدار