پەروەردەی سۆران دابەشکردنی ٢٥٠٠ ڕەحلەی خوێندنی بەسەر ناوەندە پەروەردەییەکان ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٩/١٠ ٢٥٠٠ ڕەحلەی خوێندن (UNHCR) گەیشتە کۆگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران تایبەت بە قوتابییان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەحلەکان بەپێی پێویست بۆ ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردەی قەزاکانی (ناوەندی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، ڕواندز) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران دابەشدەکرێت .