لە دوو ڕووداوی ئاگرتەوتنەوەدا سەدان دۆنم سووتان



بە هۆی ئاگرێکی فراوانەوە سەدان دۆنم لە سنووری قەزای پێنجوێن سووتان و لە ئاغجەلەریش دەیان دۆنم و هەزار بنەدار سووتان.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندی چاژی ناحیەی گەرمك کەوتەوە کە مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوکاری ڕێکخراوی ملەکەوە و خەڵکی ناوچەکە توانیان بیکوژێننەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 600 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

ئەوەشیختسەڕوو کە لەو ئاگرەی کە ڕۆژی یەکشەممە لە گوندی کانی بی سەر بە ئاغجەلەر کەوتەوە، 50 دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی هەزار بنەدار سووتان.

زیاتر لە دوو هەزار ڕەحلەی خوێندن بۆ پەروەردەیەک دابینکرا
پێت زیاتر لە دوو هەزار ڕەحلەی خوێندن بۆ پەروەردەیەک دابینکرا
لیستی مووچەی مانگی ئاب بۆ بەغدا دەنێردرێت
دوات لیستی مووچەی مانگی ئاب بۆ بەغدا دەنێردرێت
پەیوەندیدار