قائیمقامی سلێمانی و خاوەن عەرەبانەکان باس لە رێکخستنەوەی بازاڕ دەکەن



لە کۆبوونەوەیەکدا قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ خاوەن عەرەبانەکان باس لە ڕێکخستنەوەی ناوبازاڕ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری خاوەن عەرەبانەکانی ناوبازاڕەکانی سلێمانی کۆبووەوە

لە کۆبونەوەیەکدا باسیان لە رێکخستنی زیاتری ناو بازاڕەکانی سلێمانی کرا، کە لە بەرژەوەندی دوکاندار و خاوەن عەرەبانە و دەستگێڕەکان بێت، بەجۆرێک نەبێتە هۆی بێزاری و ڕێگری لە هاتووچۆی هاووڵاتییان و ئەو کەسانەی سەردانی بازاڕەکان دەکەن.

باس لەوەش کرا، گرنگی زیاتر بە لایەنی سەلامەتی بدرێت و هەموو کاسبکارێک پابەندبێت بەو کات و شوێنەی بۆ کارکردن بۆی دیاریکراوە.

قائیمقامی سلێمانی دووپاتیکردەوە، هەرچی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی سلێمانیدا بێت کەمتەرخەم نابن و ڕێگەش نادەن هیچ کەسێک لەدەرەوەی ڕێنماییەکانی کارکردن کار بکات.

لیستی مووچەی مانگی ئاب بۆ بەغدا دەنێردرێت
پێت لیستی مووچەی مانگی ئاب بۆ بەغدا دەنێردرێت
سێ هۆڵی بلیارد داخران کە رێگه‌یان داوه‌ كه‌سانی خوار 18 ساڵ سه‌ردانیان بكه‌ن
دوات سێ هۆڵی بلیارد داخران کە رێگه‌یان داوه‌ كه‌سانی خوار 18 ساڵ سه‌ردانیان بكه‌ن
پەیوەندیدار