کەشناسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئاسمانی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت و سبەینێ پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی :40 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 43 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى