بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان قەدەغە دەکرێن



ئوستراڵیا لە ڕێگەی ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسایەکەوە ڕێگری لە منداڵان دەکات، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنن.

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، ڕایگەیاند، حکومەتەکەی ڕەشنووسی یاسایەکی ئامادەکردووە کە ڕێگری لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لەلایەن هەرزەکارانی خوار تەمەنی ١٤ بۆ ١٦ ساڵ.

ئەلبانیز ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارین لە ئەمساڵەوە ڕەشنووسی یاساکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە “پێی باشە منداڵان ببینێت کە کاتەکانیان لە گۆڕەپانی یارییەکاندا بەسەر دەبەن نەک لەگەڵ شاشەی مۆبایل یان تابلێت”.

ئەلبانیز بە وەسفکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە “بەڵا” بۆ منداڵان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پڕۆژە یاساییە فیدراڵییەی کە هیوادارە پەسەندی بکات، کەمترین تەمەن بۆ چوونە ناو “فەیسبووک، ئینستاگرام و تیک تۆک” دیاری دەکات کە لە نێوان ١٤ بۆ ١٦ ساڵدایە.

لە تۆڕی نیشتمانی کەناڵی ABC ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمانەوێت منداڵان و هەرزەکاران ئەزموونی ڕاستەقینەیان لەگەڵ کەسانی ڕاستەقینەدا هەبێت، چونکە دەزانین سۆشیال میدیا زیان بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت، هەر بۆیە لە چەند مانگی داهاتوودا بەپێی بڕیارەکە تاقیکردنەوەی تەمەنی بەکارهێنەر دەکرێت، کاتێک پەیوەندی بەو سایت و بەرنامانەوە دەکات.

کاتێک چەندین جار پرسیاری لەبارەی ئەم بابەتە کرا، ئەلبانیس ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بە شێوەیەکی شەخسی پشتگیری لە دانانی ١٦ ساڵ وە کەمترین تەمەن دەکات.

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
سبەینێ پزیشکیان دەگاتە بەغدا و سەردانی هەولێریش دەکات
دوات سبەینێ پزیشکیان دەگاتە بەغدا و سەردانی هەولێریش دەکات
پەیوەندیدار