سوپای ئۆکراینا بە 144 درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا



سوپای ئۆکراینا بە 144 درۆن هێرشی کردە سەر ڕووسیا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت، سەرجەمیان خستووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپاکەیان 144 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینایان تێکشکاند.

ڕوونیشیکردەوە، 72 درۆن لە ئاسمانی هەرێمی بريانسك، 20 لە ئاسمانی مۆسکۆ، 14 لە كورسك، 13 لە هەرێمی تولا، هەشت لە بيلگورود، حەوت لە كالوگا، پێنج لە ڤۆرونيچ، چوار لە ليبيتسك و درۆنێکیش لە ئاسمانی هەرێمی ئۆريول تێکشکێندراون.

لای خۆشیەوە ئەندريه ڤۆروبيۆڤ، پارێزگاری مۆسکۆ ڕایگەیاند کە دوێنێ شەو لە مۆسکۆ ژنێک بە هۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنێکی ئۆکراینا بەسەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا، گیانی لەدەستدا.

شەوی 1ی ئەیلوولیش سوپای ڕووسیا تێکشکاندنی 158 درۆنی ئۆکراینای ڕاگەیاند کە بە گەورەترین هێرشی درۆنیی سوپای ئەو وڵاتە وەسفی کردبوو.

دوو کەس بە ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ستگیركران
پێت دوو کەس بە ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ستگیركران
لەنێو بۆکسێکی دیاریدا بۆمبێک بۆ کەسێک دەنێردرێت
دوات لەنێو بۆکسێکی دیاریدا بۆمبێک بۆ کەسێک دەنێردرێت
پەیوەندیدار