هەرێم و عێراق ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە



ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری لە ماوەی دوو ڕۆژدا، کۆبوونەوەی ئاسایی بیست و هەشتەمینی خۆی لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر سازکرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆبوونەوەکاندا ، کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کەشێکی ڕاشکاوانە و ئەرێنیدا تاوتوێ کران، کە هەندێکیان بڕیاری هەنووکەییان لەبارەوە درا و ئەوانی تریش ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ کرا و جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان كرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە کۆبوونەوە و دیداری زیاتر هەیە.

ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێم، ئەوانەی بە هۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هەندێک پرسی پەیوەندیدار بە رۆزنامەی کشتوکاڵی، مۆڵەتی هەنارد ە و هاوردەکردن ، مۆڵەتی کارگەکان ، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پۆلێنکردنی بەڵێندەران، دەروازە سنوورییەکان، گومرگ ، دۆسێیەی نەوت و وزە و کەرتی بانکی کرا.

ڕاسپاردەیەکی دیکەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری ، بەردەوامبوونی کارکردنی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەت و کەرتە پەیوەندیدارەکانە بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە لە پێناو گەیشتن بە لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

هەروەها ئەنجومەنی وەزاریی پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت و لە ئاستێکی باڵادا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسێیەکان نەوت و وزە و دەروازە سنوورییەکان و گومرگ.

لە کۆتاییدا بانگهێشتی ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کرا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری، لە شاری بەغدا.

 

گەرمایەكی پڕوكێنەری 5 كاتژمێری هەرێم دەگرێتەوە
پێت گەرمایەكی پڕوكێنەری 5 كاتژمێری هەرێم دەگرێتەوە
تەیف سامی بۆ “هەژماری من” بڕیاریدا
دوات تەیف سامی بۆ “هەژماری من” بڕیاریدا
پەیوەندیدار