وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر دۆسیەی مووچە تاوەکو ڕادەیەک گەیشتینە ئەنجامێکی باش و دەشڵێت: وەزیری دارایی عێراق وتی، لیستی مووچەی مانگی 8 و 9 بنێرن پارەكەی خەرج دەكەم.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم وتی، “لە كۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووری هەرێم و عێراق بڕیار درا ناردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوام بێت و بۆ تەواوكاری مووچەی مانگی 8ی هەرێم سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێ دەدرێت”.
ڕاشیگەیاند، وەزیری دارایی عێراق وتی: لیستی مووچەی مانگی 8 و 9 بنێرن و پارەكەی خەرج دەكات.
ئاشكراشی كرد، حكومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی 7 و 8 تەنها بڕی ترلیۆنێك و 181 ملیار دیناری ناردووە و دەشڵێت: بۆ هاوتاكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران مانگانە پێویستمان بە ترلیۆنێك و 100 ملیار دینار دەبێت.
جەختیشی كردۆتەوە، دەستمان بە تۆماركردنی ئەوانە كردووە، كە بایۆمەتریان نییە، كە ژمارەیان نزیكەی 100 هەزار كەسە