پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى گۆڕان بەڕێوەچوو و سەرۆک و جێگر و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ دوشەممە (9ـی9ـی 2024) لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان، پڕۆسەى هەڵبژاردنى خولى سێیەمى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى بە ئامادەبونى زۆرینەى رەهاى ئەندامەکانى و لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرپەرشتى ژورى هەڵبژاردنو یاسایی لە مەکۆى سەرەکى، بەڕێوەچو.
بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە، جەلال مصطفى محمد (لیوا جەلال) بە سەرۆک، جعفر عثمان خەیات بە جێگرى سەرۆک و عطا محمود محمد (عەتا هەوڵویی) بە سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران.
بەپێى دەستورى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان جڤاتى گشتى جڤاتێکى راوێژکارییە و دەستەى سەرۆکایەتییەکەى لە سێ ئەندام پێکدێت (سەرۆک، جێگر، سکرتێر)، سەرۆکى جڤاتى گشتى پاش هەڵبژاردنى راستەوخۆ دەبێتە ئەندامى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان.