زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە و شێخەڵڵا هاوکارییان پێدەدرێت



پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕەکانی لەنگە و شێخەڵا هاوکارییەکانی مەسرور بارزانییان پێدەگات.

ئەمڕۆ 9ی ئەیلوول ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمشەو هاوکاریی مەسرور بارزانی بەسەر زیانلێکەووتوانی بازاڕی لەنگە و بازاڕی شێخەڵڵا دابەش دەکرێت و هەر دووکاندارێکی زیانلێکەوتوو بە دوو ملیۆن دینار هاوکاریی دەکرێت.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشدا، سەدا پەنجای نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر تەواو بووە، دوو کۆمپانیا کارەکان دەکەن، بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگەش 600 ملیۆن دینار تەرخانکرا بازاڕی لەنگە لە جاری یەکەمدا 66 دووکانی تێدا سووتان، لە ئاگری دووەمیشدا 48 دووکان سووتان، 17 دوکانیش لەبازاڕی شێخەڵڵا سووتان.

هاوکات ئەوەشی خستوڕوو، بابەتی لێخۆشبوون لە باج و کارەبا و ئاو و خاشاک کە بازاڕی قەیسەریی گرتەوە، بازاڕی لەنگەو شێخەڵڵاش دەگرێتەوە.

هاوکات ئومێد خۆشناو ڕوونیشیکردەوە، پێنج بازاڕی میللی ئەمنییەتی خراوەتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی بەرگریی شارستانیشەوە، بۆ بازاڕەکانی دیکەش ئەوە دەکرێت.

گۆڕان سەرۆکی جڤات و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژارد
پێت گۆڕان سەرۆکی جڤات و سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژارد
بۆ مووچەی ئەمساڵ ڕیککەوتن کرا
دوات بۆ مووچەی ئەمساڵ ڕیککەوتن کرا
پەیوەندیدار