ئەمشەو باران بارین هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا، ئەگەری باران بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا لەبەشێک ناوچەکانی خۆرئاوای پارێزگای ھەولێر و باشووری پارێزگای دھۆک کەڵەکە ھەوری بە بروسکە دروستبووە و لە کاتەکانی ئایندەدا کاریگەری ئەو ھەورانە چالاکتر ئەبێت بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی سنورەکە.

ڕاشیگەیاند، ئەگەری بارانی کەم یان مامناوەندی کورت خایان لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکەدا ئەبێت.

وتیشی، “مەرج نیە ھەموو شوێنەکان بگرێتەوە ، ئەم دۆخە ئەگەر ھەیە تا کاتەکانی شەو ناوبەناو لەو ناوچانەدا چالاک ببێتەوە و پاشان کۆتایی پێدێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە و بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، تاوەكو كۆتایی هەفتە بخایەنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە كەمێك لەمەوبەر بایەكی بەهێز و خۆڵبارین ناو شاری زاخۆی گرتەوە.

بڕێک پارەی جوتیاران گەیشتە هەرێم
پێت بڕێک پارەی جوتیاران گەیشتە هەرێم
دۆلار گەیشتەوە 150 هەزار
دوات دۆلار گەیشتەوە 150 هەزار
پەیوەندیدار