بریارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەرکرا



وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم هاوردەی تەماتەی لەدەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغەکرد و دەڵێت” بڕیارەکە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، لەدوای بریارێک لە لایەن ئەنجومەنی وەزاری ئابوری حکومەتی فیدراڵی کە هەریەک لە بەرهەمەکانی (خەیار ، تەماتە و پیاز ، کولەکە و شوتی ) مۆلەتی هاوردەکردنیان کرابویەوە، ئەمرۆ لەسەر پێداگری وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بێگەرد تاڵەبانی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراقی لە هەرێمی کوردستان ، بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی جوتیاران لەدوای دانوستان و گفتوگۆیەکی چڕ بریار درا ، بۆ پاڵپشتی جوتیاران و بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی

بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان ،ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراقی بڕیاریدا بە :

داخستنی سەرجەم مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەدەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق ،کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و دەرفەتێکی زێرینە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم،

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری جوتیاران و بە دەمەوەچوونی داواکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانیان ،بە تایبەتی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین ، سیدەکان و دەشتەکانی هەولێر و دهۆک، کە لە ئێستادا بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە و کێشەی بەبازاڕکردنیان هەبووە و بۆ لەودوا کێشەکانیان چارەسەرکراو و بەرهەمەکانی هەرێم دەچێتە بازاڕەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق .

 

گوندی بووکەڵەکان، ئەو گوندەی ٣٠ کەس و زیاتر لە ٤٠٠ بووکەڵەی تێدا دەژین
پێت گوندی بووکەڵەکان، ئەو گوندەی ٣٠ کەس و زیاتر لە ٤٠٠ بووکەڵەی تێدا دەژین
بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا كۆبوونەوە
دوات بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا كۆبوونەوە
پەیوەنیدر