كەشناسی هەرێم: ئەم ناوچەیە زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی تۆماركردووە



بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەی قەرەداخ لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە و گەیشتۆتە 35 ملم.


بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە بڵاوكرایەوە”كەشی هەرێمی كوردستان تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ناجێگیر دەبێت”.

هەر لە ڕاگەیەنداروەكەدا هاتووە”بارینی بەفر و باران لە هەرێمی كوردستان لەدوا نیوەڕۆی دوێنێ‌ چوار شەممەوە دەستیپێكرد و بەشێوەیەكی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بە ڕێژەی بارانبارین كراوە لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی كە ئەمشێوەیەیە:

سلێمانی: 19.6 ملم
چوارتا : 34.5 ملم
بەرزنجە: 32.1 ملم
قەرەداخ : 35 ملم
ماوەت: 22.4 ملم
چەمچەماڵ: 13.2 ملم
دوكان : 14.2 ملم
دەربەندیخان: 15.8 ملم
پێنجوێن: 17 ملم
قڕگە: 15.2 ملم
هەڵەبجە: 14.8 ملم

 

دەركردنی یاداشتی دەستگیركردن بۆ ترەمپ چی بەسەر عیراقدا دەهێنێت ؟
پێت دەركردنی یاداشتی دەستگیركردن بۆ ترەمپ چی بەسەر عیراقدا دەهێنێت ؟
وەزیری دارایی لە سلێمانییەوە كۆمەڵێك بڕیار بۆ خزمەتی خانەنشینان و شەفافییەت دەردەكات
دوات وەزیری دارایی لە سلێمانییەوە كۆمەڵێك بڕیار بۆ خزمەتی خانەنشینان و شەفافییەت دەردەكات
پەیوەنیدر