مالیکی داوای لە سودانی کردووە دەستلەکاربکێشێتەوە پێش ئەوەی دووری بخاتەوە



زانیاری نوێ دەربارەی کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا دەبێت کە تایبەت بوو بە دۆسیەی دەستگیرکردنی تیمێکی حکومیی کە سیخوڕییان بەسەر سەرکردە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانەوە کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بەشێک لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی بڵاوکردەوە کە ڕۆژی 26ی مانگی ڕابردوو سەبارەت بە دۆسیەی تیمە سیخوڕییەکە ئەنجامیان دابوو.

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆمەڵێک “مەرجی قورس”ی بەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیراندا سەپاندووە، لە بەرامبەر ئەوەی ناچاری نەکات حکومەتەکەی دەستلەکاربکێشتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گوێ لەو تۆمارە دەنگییانە گیراوە کە تێیدا باس لە سیخوڕیکردن بەسەر بەرپرسە عێراقییەکانەوە کراوە، کە دیارترینیشیان قەیس خەزعەلی و نوری مالیکین.

هەرچەندە مەرجەکانی مالیکی ئاشکرا نەکراون، بەڵام سودانی لە کۆبوونەوەکەدا مەرجەکانی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ئەوەندە هێزی هەیە کە ڕووبەڕووی جەنگی قۆڵ بادان ببێتەوە”.

دۆسیەی سیخوڕیکردن بەسەر بەرپرسانی عێراقەوە دوای ئەوە ئاشکرا بوو کە مستەفا سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی بەغدا تۆڕێکی سیخوڕیی لە نێو کۆشکی حکومەتدا دەستگیرکردووە کە محەمەد جوحی، کەسایەتی نزیک لە سودانی و ژمارەیەک ئەفسەر و فەرمانبەریشیان لەنێودایە.

ڕاشیگەیاند، ئەو تۆڕە سیخوڕییان بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ژمارەیەک پەرلەمانتار و کەسایەتی سیاسییەوە کردووە و دروستکردنی هەواڵی ساختەش بەشێکی دیکە بووە لە کارەکانیان.

“ئەو مووچەی کە دابەشکرا بۆ مانگی 8 بوو”
پێت “ئەو مووچەی کە دابەشکرا بۆ مانگی 8 بوو”
کەمئەندامان داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن
دوات کەمئەندامان داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن
پەیوەندیدار