کەمئەندامان داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن



کەمئەندامانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ بەغدا دەکەن، پەرلەمانتارانیش جەخت لەوە لە پشتگیری داواکانیان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا و تیایدا نوێنەرنی کەمئەندامان جەختی لەوەکردەوە، “دۆخی ئابووری کەمئەندامانی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی خراپدایە، پێویستە مووچەکانمان هاوتای عێراق بکرێت”.

نەرمین مەعروف و سۆران عومەر لەگەڵ چەند ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەکەدا بەشداربوون و ئاماژەیان بەوەکرد، “کەمئەندامانیش مافی خۆیانە مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵدەدەین بۆئەوەی داواکەیان بگاتە ئەنجام”.

ئەوەشیان خستەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ داوای ڕەوای کەمئەندامان دووپات دەکەینەوە، پاڵپشتی یاساییمان هەیە بۆئەوەی داکۆکی لە مافی مووچەخۆرانی هەرێم بکەین.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەکرد، عێراق یاسای خۆی هەیە تایبەت بە شایستەداراییەکانی کەمئەندامان و هەمواری کردووەتەوە و دەرماڵەکانی زیاد کردووە، بەڵام هەرێم یاساکەی خۆی هەموار نەکردووە.

ڕاشیگەیاند، زیاتر لە ٤٠ هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت تا ئێستا تۆمار نەکراون و لە وەرگرتنی شایستەی دارایی بێبەشبوون و دەرماڵەی هەزارانیش بڕدراوە.

لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا حەوت هەزار و ٥٨٣ خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مانگانە مووچە وەردەگرن، کە دوو بەشن، ئەو خاوەن پێداویسته‌ تایبەتەی مووچەی تری نەبێت مانگانە ١٥٠ ھەزار وەردەگرێت و ئەوەشی مووچەی تری ھەبێت بڕی ١٠٠ ھەزار دینار وەردەگرێت.

 

مالیکی داوای لە سودانی کردووە دەستلەکاربکێشێتەوە پێش ئەوەی دووری بخاتەوە
پێت مالیکی داوای لە سودانی کردووە دەستلەکاربکێشێتەوە پێش ئەوەی دووری بخاتەوە
“بەرپرسی پارتەکان، هەرێمی کوردستانیان بردووەتە دۆخێکی خراپتر لەوەی شەڕی ناوخۆ”
دوات “بەرپرسی پارتەکان، هەرێمی کوردستانیان بردووەتە دۆخێکی خراپتر لەوەی شەڕی ناوخۆ”
پەیوەندیدار