کرێی ئاوی ماڵان کەمکرایەوە



بەڕێوەبەرايەتى ئاوى کۆیە کەمکردنەوەی كرێى ئاوی ڕاگەیاند، بەجۆرێک لە كەرتى نيشتەجێ كرێى ئاو لە 45000 وە بوو بە 10000 دينار بۆ هەر مانگێک.

بەڕێوەبەرايەتى ئاوى کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابەدواى وەرگرتنى ڕەزامەندى سەرۆكايەتى ئەنجومەنى وەزيران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بە ژمارە (908) لە 5/9/2024 وە نووسراوى بەرێوەبەرايەتى گشتى ئاو و ئاوەڕۆ بە ژمارە (5142) لە 5/9/2024 ڕەزامەندى درا لە سەر كەمكردنەوەى كرێى ئاو لە هەردوو كەرتى نيشتەجێ و بازرگانى، بە جۆرێك لە كەرتى نيشتەجێ كرێى ئاو لە (45000) وە بۆ (10000) دينار بۆ هەر مانگانە كەم كرايەوە .

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتيیانى سەنتەرى قەزاى كۆيە و ناحيەكانى (تەق تەق، ئاشتى، سێگردكان، سكتان) دەکات، كە ئەو هاووڵاتيیانەى كێشەیان هەيە پێویستە سەردان بكەن.

1-هەر هاوبەشێكى ئاو كە پێوەرى نەبەستاوە دەتوانێت سەردانمان بكەن بۆ بەستانى پێوەرى ئاو كەمكردنەوەى كرێ ى ئاوى پێشوو لە (45000) بۆ (10000) دينار بۆ هەر مانگێك .

2- هەر هاوبەشێكى ئاو پێوەرى بەستاوە و داخيلى سيستەمى نەكردووە دەتوانن سەردانمان بكەن و پسوولەى بەستنى پێوەر و وێنەيەكى پێوەرەكە بهێنن، بە مەبەستى داخيل كردنى لە سيستەم و كەمكردنەوەى كرێى ئاو لە (45000) بۆ (10000) دينار بۆ هەر مانگێك .

3- ئەو هاوبەشانەى كە باركۆديان وەرنەگرتووە لەلايەن كۆمپانياوە دەتوانن سەردانى كۆمپانياى كۆكردنەوەى كرێى ئاو بكەن بۆ مەبەستى وەرگرتنى باركۆد و تەواوكردنى ڕێكارە ياساييەكان .

4- ئەو هاووڵاتيانەى كە باركۆديان هەيە و بەڵام هاوبەشى ئاويان نیيە لە بەرێوەبەرايەتيمان دەتوانن سەردانمان بكەن، بە مەبەستى تەواوكردنى رێكارەكانى وەرگرتنى هاوبەشى ئاو .

5- سەبارەت بە هاوبەشانى بازرگانى ئەو هاووڵاتيیانەى كە پێوەريان نەبەستووە دەتوانن سەردانمان بكەن بە مەبەستى كەمكردنەوەى كرێى ئاوى مانگانە لە (120000) دينارەوە بۆ ئەو بڕە پارەى كە تايبەتە بە جۆرى پيشە و هاوبەشەكەى. .

“بەرپرسی پارتەکان، هەرێمی کوردستانیان بردووەتە دۆخێکی خراپتر لەوەی شەڕی ناوخۆ”
پێت “بەرپرسی پارتەکان، هەرێمی کوردستانیان بردووەتە دۆخێکی خراپتر لەوەی شەڕی ناوخۆ”
نیشتنەوەی مێش لەسەر خۆراکەکانمان چ کاریگەرییەکی هەیە؟
دوات نیشتنەوەی مێش لەسەر خۆراکەکانمان چ کاریگەرییەکی هەیە؟
پەیوەندیدار