نیشتنەوەی مێش لەسەر خۆراکەکانمان چ کاریگەرییەکی هەیە؟



لەگەڵ دەرکەوتنی مێش لە دەوروبەرمان بەتایبەت لە هاویندا، هەندێکمان پرسیار دەکەین ئەگەر ئەم مێرووە بێزارکەرە بەرکەوتەی ئەو خۆراکە بوو کە دەیخۆین چی بکەین.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری شارەزایانەوە بڵاویکردووەتەوە، مێشەکان لەسەر خۆراکەکان دەڕشێنەوە (شلەیەک دەردەدەن)، بەتایبەت ئەوانەی کە تازە خۆراکیان لە زبڵ و خاشاک، پیسایی ئاژەڵ، یان پاشماوەی ئاژەڵە مردووەکان خواردووە.

زاناکان ڕوونیدەکەنەوە، ئەو مێرووانەی کە گاز ناگرن، وەک مێشوولەی ماڵان، ناتوانن خۆراکەکانیان بجوون، بۆیە پەنادەبەنە بەر نیشتنەوە لەسەر سەرچاوەیەکی خۆراک و دەردانی شلەیەک بەسەریدا کە ئەنزیمەکانی هەرسکردنی تێدایە بۆ ئەوەی خۆراکەکە بشکێنن و بتوانن دووبارە هەڵیبمژنەوە.

ئەو شلەیەی کە دەریدەدەن، لەوانەیە ماددە نەخۆشخوازەکانی تێدابێت کە مێشەکە لە ژەمێکی پێشوودا هەڵیگرتبێت، لەوانەیە ئەو نەخۆشیانەی کە هەڵیدەگرێت بەهۆی بەکتریاکانی ئی.کۆلای و سالمۆنێلا و مشەخۆر و ڤایرۆسەوە بێت.

مێشوولەیەکی ماڵەوە دەتوانێت زیاتر لە ملیۆنێک بەکتریا لەسەر جەستەی هەڵبگرێت، بە وتەی لیریک بارتۆلۆمای، پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکانی مێروو، ڕەنگە تەنها بڕێکی کەم لە ماددە نەخۆشخوازەکان هەڵبگرێت، بۆیە پێناچێت یەک یان دوو مێش مەترسییەکی بەرچاو لەسەر سەلامەتی خۆراک دروست بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک مێشەکان لەسەر خۆراکێک دەنیشنەوە و شلەکەی بەسەردا دەردەدەن و خۆراکەکە بۆ ماوەیەک ناخورێت، ئەگەری زۆربوونی ئەم ماددە نەخۆشخوازانە زیاترە و بەم شێوەیە مەترسییە تەندروستییەکان زیاتر دەبن.

ئیریکا ماچتینگەر، یاریدەدەری پرۆفیسۆری مێروولەزانیی لە زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا، هۆشداری دەدات کە مێش لە کێڵگە پەلەوەرییەکان مەترسیدارترن، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی مێشوولە لەوێ، کە لە پیسایی مریشک دەخۆن و مادەی نەخۆشخواز دەگوازنەوە بۆ هێلکەکان.

بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسی مێش، شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەو خواردنانە داپۆشین کە نەمانخواردووە، هاتنەناوەوەی مێش بۆ ناو ماڵەکان سنوورداربکرێت.

کرێی ئاوی ماڵان کەمکرایەوە
پێت کرێی ئاوی ماڵان کەمکرایەوە
قەبارەی بازرگانی ئەلیکترۆنی بۆ 18 ترلیۆن دینار زیادی کردووە
دوات قەبارەی بازرگانی ئەلیکترۆنی بۆ 18 ترلیۆن دینار زیادی کردووە
پەیوەندیدار