نزیکەی 11 هەزار پێشمەرگە لە ڕێی “هەژماری من”ەوە هاوکاری دارایی وەردەگرن



هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش بکرێت و نزیکەی 11 هەزاریان لە ڕێی “هەژماری من”ەوە وەریدەگرن.

تیمی “هەژماری من” ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت و نزیکەی 11 هەزاریان لە ڕێی هەژماری منەوە وەریدەگرن.

ڕوونیشیکردەوە کە هەشت هەزار پێشمەرگە لە هەولێر، نزیکەی هەزار 400 پێشمەرگە لە سلێمانی و لە پارێزگەی دهۆکیش نزیکەی هەزار و 500 پێشمەرگە هاوکارییەکانیان خراوەتە سەر “هەژماری من”.

ئەوەشی خستەڕوو کە هاوکارییەکەی هاوپەیمانان دوای کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ دەچێتە سەر هەژماری بانکی بەشداربووان و بە کورتەنامەیەک ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەوەی بچن سەردانی ئامێرەکانی  ATM بکەن و هاوکارییەکە ڕابکێشن.

ئەم مانگەش 401 هەزار دینار وەک هاوکاری دەدرێتە پێشمەرگە و پارەکەش بەدەرە لەو مووچەیەی کە مانگانە وەریدەگرن.

قەبارەی بازرگانی ئەلیکترۆنی بۆ 18 ترلیۆن دینار زیادی کردووە
پێت قەبارەی بازرگانی ئەلیکترۆنی بۆ 18 ترلیۆن دینار زیادی کردووە
میدیای ئیسرائیل: دوو وەزیر دەیانەوێت شەڕی “یەئجوج و مەئجوج” هەڵگیرسێنن
دوات میدیای ئیسرائیل: دوو وەزیر دەیانەوێت شەڕی “یەئجوج و مەئجوج” هەڵگیرسێنن
پەیوەندیدار