میدیای ئیسرائیل: دوو وەزیر دەیانەوێت شەڕی “یەئجوج و مەئجوج” هەڵگیرسێنن



ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە دوو وەزیری توندڕەوی کابینەی حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهو هەوڵ دەدەن سیناریۆیەکی مەترسیدار لە کەناری ڕۆژئاوا جێبەجێ بکەن کە بە هاوشێوەی شەڕی “یەئجوج و مەئجوج” وەسفی دەکەن.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئیتمار بن غەفێر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی و بتسلئيل سموتريتج، وەزیری دارایی حکومەت هان دەدەن بۆ تێکدانی دۆخی کەناری ڕۆژئاوا.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند، ئەو دوو وەزیرە دەیانەوێت بە هەڵکشانی توندوتیژی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان “شەڕی یەئجوج و مەئجوج” لە ناوچەکە هەڵگیرسێنن و هەر ئەوانیش هۆکارن بۆ تەشەنەکردنی تیرۆر لە کەناری ڕۆژئاوا.

ئەفسەرێکی باڵای سوپای ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت، سیناریۆی گرژکردنی دۆخی کەناری ڕۆژئاوای بە “داوێکی مەترسیدار” وەسفکردووە، چونکە هەوڵدان بۆ گۆڕینی دۆخی ئیستای قودس و ڕێگەدان بە نوێژی جولەکەکان تێیدا، ببێتە هۆی تەقینەوەی بارودۆخەکە.

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سوپاشەوە بڵاویکردەوە کە بنیامین ناتانیاهو گوێ بەو هۆشدارییانەش نادات کە گەورە بەرپرسانی ئەمنی دەربارەی کارەکانی دوو وەزیرەکە داویانە.

نزیکەی 11 هەزار پێشمەرگە لە ڕێی “هەژماری من”ەوە هاوکاری دارایی وەردەگرن
پێت نزیکەی 11 هەزار پێشمەرگە لە ڕێی “هەژماری من”ەوە هاوکاری دارایی وەردەگرن
پێکەنینەکەی هاریس، زاخارۆڤا بێزار دەکات
دوات پێکەنینەکەی هاریس، زاخارۆڤا بێزار دەکات
پەیوەندیدار