وەزیری دارایی لە سلێمانییەوە كۆمەڵێك بڕیار بۆ خزمەتی خانەنشینان و شەفافییەت دەردەكات



وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێك دەردەكات بۆ كارئاسانی و بەدیجیتاڵیكردنی دۆسیە و مووچەی خانەنشینان و كاراكردنی زیاتری دۆسییەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی سنوری پارێزگای سلێمانی و ڕێكخستنەوەی كاروبارە بانكیەكان.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە درێژەی سەردانە دوو ڕۆژییەكەی بۆ سلێمانی، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، (٤و٥ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣) ڕایگەیاند، سەردان و كۆبونەوەكانی دوو ڕۆژی رابردوودیان لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە، كە دەستیان پێكردوە بۆ بەجێگەیاندنی دۆسییەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی سنورەكە و ڕێكخستنەوەی ئیشوكارە بانكیەكانی سلێمانی و بەئەلیكترۆنی كردنی مووچەی خانەنشینان و دیجیتاڵكردنی دۆسییەكانیان.

وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنی دا بەپێی توانا و لە چوارچێوەی ڕێنماییەكان هاوكاری و پێداوییستییەكانی دیكەی بەڕێوەبەرایەتییەكە فەراهەم بكرێت.

بریارەكان بریتین لە :
یەكەم: بینای بەڕێوەبەرایەتییەكە بە تەواوی تەرخان بكرێت بۆ خانەنشینی و كاربكرێت بۆ كارئاسانی مامەڵە و سەردانی خانەنشینان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكە.
دووەم: هەریەك لە بانكی باخان و بانكی كوردسات تێكەڵ بكرێن و لە چوارچێوەی یەك بانكدا ئیشوكارەكانیان ڕێكبخرێتەوە.
سێیەم: سەرجەم دۆسییەی خانەنشینان بەدیجیتاڵی بكرێت و شێوازی نوێ لە ئەرشیفكردنی دۆسیە و دیكۆمێنتەكان كارا بكرێت.
چوارەم: بە ئەلیكترۆنی كردنی موچەی خانەنشینان و دروستكردنی كارتی زیرەكی موچەكانیان كە وەزارەتی دارایی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دەستیپێكردوە، قۆناغەكانی كاراتر و تەواو بكرێت.

كەشناسی هەرێم: ئەم ناوچەیە زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی تۆماركردووە
پێت كەشناسی هەرێم: ئەم ناوچەیە زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی تۆماركردووە
پۆلیسی گەرمیان بەتۆمەتی دزینی شەش ملیون دینار پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات
دوات پۆلیسی گەرمیان بەتۆمەتی دزینی شەش ملیون دینار پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات
پەیوەنیدر