سێ بازرگان و (١٠) کیلۆگرام کریستاڵ دەستیان بەسەرداگیرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی بازرگانێکی مەترسیداری لە دەروەی وڵات و دووبازرگانی تر لە ناوخۆی هەرێم ڕاگەیاند و دەڵێت” بری (١٠) کیلۆگرام کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا “.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند،لەبەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە پرۆسەیەکی هەواڵگری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام کە چەند مانگێکی خایاند، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕێکەوتی ٥ی ٩ی ٢٠٢٤ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە (١٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە لە شاری هەولێر و سلێمانی دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو بازرگانە دواتر شوێنی بازرگانە سەرەکیەکە کە لە وڵاتی لوبنان نیشتەجێ بوو دەستنیشانکراو دوای هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕال و ناردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبارەکە بۆیان، لە ڕێکەوتی ٦ی٩ی٢٠٢٤ هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان توانییان ئەو بازرگانە مەترسیدارە کە چەندین پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو دەستگیربکەن .

جێی ئاماژە بۆکردنە ئەم بازرگانە بەڕەگەز کوردەو سەرچاوەی دابینکردنی بەشی زۆری ئەم ماددە هۆشبەرانە بوو کە لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لەپارێزگاکانی دیکەی عێراق ساغ دەکرایەوە و بڵاودەکرایەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لەو بازرگانانەی کە لە هەرێم دەستگیراون و دراونەتە دادگا لەم کەسەوە فێری ئەم بازرگانیە بوون و لەم کارە قێزەوەنە تێوەگڵاون.

لەم چاڵاکییەدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بەدەزگای ئاساییشی هەرێم/سلێمانی هاوکارو هەماهەنگن بوون.

وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاریکرا
پێت وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاریکرا
سودانی:لە 2025 دا چیتر بەنزین هاوردە ناکەین
دوات سودانی:لە 2025 دا چیتر بەنزین هاوردە ناکەین
پەیوەندیدار