لە تونس 14 كۆچبەری كورد دادگایی دەكرێن



وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای دەكات، كە 14 هاووڵاتی كوردی خەڵكی سلێمانی، كە ویستوویانە بچن بۆ ئەوروپا لەلایەن دادگای تونسەوە دادگایی دەكرێن.

عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە مانگێکە 16 کەس لە تونس دەستگیرکراون، کە 14یان خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانی-ن و بۆ گەیشتن بە ئەوروپا چووبوونە تونس.

وتیشی، “سبەی ئەو 14 کەسە دادگایی دەکرێن، كە هەڵخەڵەتێندراون بە ناوی ئەوروپاوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر حوکمیش بدرێن ڕاستەوخۆ ئازاد دەکرێن، چونکە حوکمەکەیان یەک مانگ دەبێت و ئەوان زیاتر لە مانگێکە زیندانیکراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەم ماوەیەدا دوو گرووپی دیکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە تونس دەستگیرکراون، کە 10 کەس بوون و هەموویان ئازاد کراون.

كۆمسیۆن سێ‌ كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دوورخستەوە
پێت كۆمسیۆن سێ‌ كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دوورخستەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ لیستی مووچە چەند بڕیارێكی دەركرد
دوات وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ لیستی مووچە چەند بڕیارێكی دەركرد
پەیوەنیدر