حكومەتی عێراق هۆکاری كۆبوونەوەكەی هەولێر ئاشکرادەکات



له‌باره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ شاندی‌ وه‌زاریی ئابووری عێراق له‌گه‌ڵ شاندی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ هه‌ولێر، حكومەتی عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی ئابووریی فیدراڵ بۆ هه‌ولێر، یه‌كخستنی دیدگه‌كانه‌ بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

نووسینگەی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ “لێكگه‌یشتنی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌باره‌ی پرسه‌ جۆراوجۆره‌كان؛ به‌تایبه‌ت پرسه‌ ئابووری و داراییه‌كان”.

ڕاشیگەیاندووە، كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌ شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن، له‌ ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك دانیشتنی ته‌كنیكی تایبه‌تمه‌ند و دانیشتنی هاوئاهه‌نگیش ده‌بن .

ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان شاندی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌. مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری سه‌رۆكایه‌تیی شانده‌كانی هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.

 

وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ لیستی مووچە چەند بڕیارێكی دەركرد
پێت وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ لیستی مووچە چەند بڕیارێكی دەركرد
سێ‌ تۆمەتبار بە زەبری چەقۆ نزیكەی 30 ملیۆن دینار لە هاووڵاتییەک دەسەنن
دوات سێ‌ تۆمەتبار بە زەبری چەقۆ نزیكەی 30 ملیۆن دینار لە هاووڵاتییەک دەسەنن
پەیوەنیدر