وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاریکرا



وەزیری بەرگری عێراق وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ڕاگەیاند و دەڵێت” تا ئەیلولی 2026 سەرجەم هێزەکان دەکشێنەوە”.

سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە لێدوانێكدا بە العربیە-ی ڕاگەیاند، لیژنە باڵا سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە ماوەی دوو ساڵدا.

عەباسی ئاماژەی بەوەشدا، لە سەردانی وەفدی باڵای حکومەتی عێراق بۆ ئەمریکا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا لوید ئۆستن کۆبووینەتەوە، ئۆستن پێی وابووە کە ماوەی دوو ساڵ بەس نییە و پێویستیان بەکاتی زیاتر دەبێت، بەڵام عێراق ڕەتیکردۆتەوە ماوەکە درێژبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری پێدانی ئەو ماوەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ئێستادا لە هەرێم بارودۆخێکی تایبەت هەیە و هەڵبژاردن و هەندێک بابەتی تر هەیە، هاوکات هەم لە ناوخۆی ئەمریکاش هەڵبژاردن بەڕێوەیە و بۆیە وادەی کشانەوەکە دواخراوە.

عەباسی جەختیشیکردەوە، حکومەت بەردەوامە لە پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ ئەم مەبەستەش لێکتێگەیشتنی باش لە گفتوگۆکانی هاتۆتە ئاراوە و زەمینە سازی کراوە و لە ئایندەدا بەرهەمی گفتوگۆکان بەدەر دەکەوێت.

عەباسی ڕوونیشیکردەوە، عێراق هەوڵی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتۆن نادات، بەڵکو لەهەمەهانگیدا دەبن بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و هەوڵدەدەن بەگوێرەی دیدگای حکومەت پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا پەرە پێبدەن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نزیکەیی 2500 سەربازی لە عێراق هەیە و نزیکەی 900 سەربازیشی لە سوریا هەیە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو هاوپەیمانێتیەبوو کە لەساڵی 2014 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوجەکە پێکهێنرا.

ڕێبەرێكی نوێ‌ بۆ مۆڵەتی شۆفێری چاپكرا
پێت ڕێبەرێكی نوێ‌ بۆ مۆڵەتی شۆفێری چاپكرا
سێ بازرگان و (١٠) کیلۆگرام کریستاڵ دەستیان بەسەرداگیرا
دوات سێ بازرگان و (١٠) کیلۆگرام کریستاڵ دەستیان بەسەرداگیرا
پەیوەنیدر