میسال ئالوسی سیاسەتمەداری عیراقی، باس لە دەرهاویشتەكانی بەگەڕخستنی یاداشتی دەستگیركردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دەكات كە لەلايەن دەسەڵاتی دادوەریيەوە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی كوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سلێمانییەوە دەركرابوو.
ئەوقسانەی ئالوسی لەكاتێكدایە، پێشتر قایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە وتارێكيدا لە مەراسیمێكی حەشدی شەعبی بە بۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر كوژرانی موهەندیس و سلێمانى پێشكەشی كرد و تێیدا ڕایگەیاند:”یاداشتی دەستگیركردنمان لەدژی ترەمپ دەركرد، بەو هۆیەی دانی بە كوشتنی سەركردەكانی سەركەوتندا نابوو”.
سیاسەتمەدارە عیراقییەكە لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” ڕایگەیاندووە “بە ئەزموون فێربووم كە هەنگاوەكە نابێتە مایەی خۆشحاڵی ئیدارەكەی بایدن و دەبێتە دروستكردنی تەنگژەیەكی نەگونجاو، واشنتن وەڵامی دەبێت بەرامبەر بە بەرژەوەندییەكانی عیراق، لەكاتێكدا وادەی سەردانەكەی سودانی بۆ واشنتن نزیكدەبێتەوە.