ڕۆژی سەردانەکەی پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا



بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق و هەولێریش یەکێک دەبێت لەو شارانەی کە چاوەڕوان دەکرێت سەردانیان بکات.

ئەمرۆ یەکشەممە، میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە (11ی ئەیلوول) مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم گەشتی دەرەکیدا سەردانی عێراق دەکات.

ڕوونیشکردەوە کە سەرۆکی ئێران دیداری دوولایەنە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام دەدات و یاداشتی هاوکاری ئەمنیی واژۆ دەکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە پزیشکیان جگە لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە، سەردانی هەولێر و بەسڕەش دەکات.

سێ‌ تۆمەتبار بە زەبری چەقۆ نزیكەی 30 ملیۆن دینار لە هاووڵاتییەک دەسەنن
پێت سێ‌ تۆمەتبار بە زەبری چەقۆ نزیكەی 30 ملیۆن دینار لە هاووڵاتییەک دەسەنن
تەندروستی پەیامێک بۆ هاووڵاتییان سەبارەت بە تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە
دوات تەندروستی پەیامێک بۆ هاووڵاتییان سەبارەت بە تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە
پەیوەندیدار