کێ دەبێتە یەکەم ترلیۆنێری جیهان؟



کێبڕکێی دەوڵەمەندەکانی جیهان ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و ئێستا توێژینەوە لەسەر ئەوە دەکرێت کە دەبێتە یەکەم ترلیۆنێر لە جیهاندا؟.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئەکادیمیای ” Informa Connect”، پێشبینی دەکرێت ئیلۆن ماسک، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپنیای تێسلا لەسەر بنەمای تێکڕای گەشەکردنی ساڵانەی سامانەکەی، یەکەم کەس بێت لە جیهاندا ببێتە ترلیۆنێر.

ئێستا ماسک کە خاوەنی نزیکەی 250 ملیار دۆلارە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2027 ببێتە یەکەم ترلیۆنێر لە جیهاندا ئەگەر هاتوو سامانەکەی بە هەمان ڕێژەی ئێستای زیاد بکات کە 110٪یە.

گوتام ئەدانی، ملیاردێری هندی و دامەزرێنەری کۆمپانیای “ئەدانی گروپ”، دووەم کەسە کە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2028 ببێتە ترلیۆنێر ئەگەرهاتوو ساڵانە سامانەکەی بە هەمان ڕێژەی ئێستای زیاد بکات کە 123٪یە.

جین سین هوانگ، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای “ئێن ڤیدیا” لە ماوەی سێ ساڵدا سامانەکەی لە سێ ملیارەوە گەیشتە 90 ملیار دۆلار، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2028 ببێتە ترلیۆنێر.

باریتۆ باسیفیکی ئێندۆنێزی لە پلەی چوارەمی ئەو ملیاردێرانەدا دێت کە پێشبینی دەکرێت تا 2028 ببێتە ترلیۆنێر.

بێرنارد ئەرنۆی فەڕەنسی کە ئێستا خاوەنی نزیکەی 200 ملیارە و بە سێیەم دەوڵەمەندی جیهان دادەنرێت، لە پلەی پێنجەمی ئەو دەوڵەمەندانەدا دێت کە پێشبینی دەکرێت تا 2030 ببێتە ترلیۆنێر و هەمان پێشبینیش بۆ مارک زوکەربێرگی سەرۆکی جێبەجێکاری مێتا کراوە.

جیف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 200 ملیار دۆلار دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2036 ببێتە ترلیۆنێر.

پێشبینی دەکرێت هەریەک لە سێرگی برین، دامەزرێنەری گوگڵ و ستیڤ پالمەر، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، تا ساڵی 2040 یاخود دواتر ببنە ترلیۆنێر.

تەندروستی پەیامێک بۆ هاووڵاتییان سەبارەت بە تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە
پێت تەندروستی پەیامێک بۆ هاووڵاتییان سەبارەت بە تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە
هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت
دوات هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت
پەیوەندیدار