هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئابی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.
ئاماژەی بەوەشکرد. ڕۆژی دووشەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤، هاوکاری مانگی (٨/٢٠٢٤) دابەش دەکرێت.