فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و خزمەتی 8 ساڵیان هەیە دەتوانن لە ڕێگەی کەسێکەوە فۆڕمی بەڵێنامەی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە”.

لیژنەی دابەشکردنی زەوی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان هەیە، دەتوانن فۆڕمی بەڵێنامەی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵانت و خزمەتی 8 ساڵیان هەیە لە ماوەی 2 دوو ڕۆژدا کەسێک بنێرن کە وەکالە عامە یان تایبەتی هەبێت سەردانی شارەوانی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێنامەی وەرگرتنی زەوی .

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە وەکیلەکەی ئەم پێداویستیانەی تۆی پێبێت (کارتی زانیاری + کارتی نیشتمانی خۆی و هاوسەری و ماڵ و مناڵی).

كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان دیاریكرا
پێت كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان دیاریكرا
ئەمریکا بە بەهای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی دەداتە ئۆکراینا
دوات ئەمریکا بە بەهای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی دەداتە ئۆکراینا
پەیوەندیدار