شەش داعش دەستگیركران



ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی شەش تیرۆریست لە سەڵاحەدین و كەركوك و ئەنبار ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئاژانسەكەوە بڵاوكرایەوە”لە سێ‌ پارێزگادا بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری و بڕیاری دادوەریی، ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا و بووە مایەی دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی سەر بە گروپە چەكدارەكانی داعش”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سیان لە تیرۆریستەكان لە سەڵاحەدین و دوانیان لە كەركوك و تۆمەتبارێكی ترییان لە ئەنبار دەستگیركران، ئۆپەراسیۆنەكانیش لە چوارچێوەی ڕێكارە هەواڵگرییەكانن كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگرییەوە دەگیرێنەبەر بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستان و چاودێریكردنی جموجۆڵەكانیان، لە دوای دەستگیركردنیشیان ڕێكاریی یاسایی لەدژییان گیرایەبەر”.

 

 

هاووڵاتیان دەتوانن بە هەرزانتر پاسپۆرت بەدەستبهێنن
پێت هاووڵاتیان دەتوانن بە هەرزانتر پاسپۆرت بەدەستبهێنن
كۆمارییەكان لەسەر سەرۆكی نوێنەران شەڕیانە
دوات كۆمارییەكان لەسەر سەرۆكی نوێنەران شەڕیانە
پەیوەنیدر