وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند”بڕیارە بەغدا رۆژی یەکشەممە بەشێکی دیکە شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:”بڕیارە رۆژی یەکشەممە 8ی ئەیلولی 2024 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە گوژمەیەک پارە وەکو شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت”
دەشڵێت:”ئەو پارەیەی دەنێردرێت هەموو پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان نییە کە نزیکەی 500 ملیار دینارە و هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەواش دەنێردرێت”.