وەزیری دارایی: تا کۆتایی ئەمساڵ بەشی زۆری کێشە هونەرییەکان لەگەڵ عێراق چارەسەر دەبن



وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەشی زۆری کێشە هونەرییەکان لەگەڵ عێراق چارەسەر دەبن.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لیستی مووچە لای خۆمان وردبینی دەکەین و دواتر دەینێرین بۆ دیوانی چاودێری دارایی هەردوولا، کە پارەی مووچە تەمویل نەکراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بووە، بەڵام بۆ هێزە ئەمنیەکان تا دوو مانگ لەمەوبەر بەکۆد نێردراوە لەدوای ئەوە بەناوی چواری دەینێرین، ئاساییە هەندێک کەموکوری هونەری هەبێت، ئەوەش تۆزێک کاتی دەوێت، لای ئێمە بە پێی یاسای چاکسازی لە ( ٩٥ ٪ ) کێشەی ناوی دووبارە و دوو مووچەمان بەدەر لە یاسا نەماوە، ئەگەر ئەوانەشی لەهەردوولا سوودمەندن پێویستە لەڕێی لیژنەیەکی هاوبەشەوە یەکلا بکرێنەوە، کە لێرە مووچەی هەیە و لای ئەوان چاودێری کۆمەڵایەتی پێویستە بریاری لەسەر بدرێت یان پارەیەکی وەرگرتبێت پێچەوانەی یاسای چاکسازی بێت لێی وەربگیرێتەوە.

دەشڵێت:”وەک حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەشی زۆری تێبینیەکانی دیوانی چاودێری داراییمان چارەسەر کردووە، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە تاکۆتایی ئەم مانگە ئەوانەی لە خانەنشینی و کەمئەندامن خۆیان لە بایۆمەتری تۆمار بکەن، دوای ژمارەیەکی کەم دەمێننەوە کە لەسەفەرن یان نەخۆشن یان بەیاسا بایۆمەتری نایان گرێتەوە، باوەڕمان وایە تا کۆتایی ئەمساڵ بەتەواوی لیستی مووچەمان پاک ببێتەوە و هیچ بیانوویەک بۆ دواخستن و ڕاگرتنی مووچە نەمێنێتەوە”.

دەربارەی گرەنتی چارەسەربونی مووچە وەزیری دارایی ڕایگەیاند، بۆ گرەنتی مووچە دەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بێت کە تەمویلی پارەکە دەکات، مووچەش پەیوەندی بە کێشەی سیاسیەوە هەیە من بەدوری نازانم تا سەری ساڵ لە ( ٩٥٪ ) تا (١٠٠ ٪ ) ئەو کێشە هونەری و تەکنیکیانە چارەسەر ببن، بەڵام کێشەی سیاسی نێوان هەرێم و بەغداد بەم عەقڵیەتەی ئێستا هەیە بەئاسانی چارەسەر نابێت.

دەشڵێت:”مایەی خۆشحاڵییە سەرۆک وەزیرانی عێراق تێگەیشتنی باشی بۆ چارەسەری کێشەکان هەیە، ئەوەی کەمووچەی ڕاگرتووە وەزارەتی دارایی یان بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتەکەیە دوور لەهەموو ئیعتیبارێکی سیاسی و یاسایی و ئینسانی دوو مانگ مووچەی زیاتر لە ملیۆنێک کەسیان ڕاگرت ، بەبیانووی ئەوەی کێشەی بایۆمەتری و ناوی لێکچوو هەیە ژمارەیەک یان کۆدێک نەنووسراوە ، ئەوە ڕێکارێکی ناڕەوایە، ئەرکی چاودێری دارایی چییە تۆ پارە خەرجدەکەیت دواتر دێت وردبینی لە خەرجیەکە دەکات ، نەک لەپێشەوە وردبینی بکات ئەوسا بڵێ خەرجی بکە، لە هیچ کوێی دنیا شتی وانییە تۆ کە پارەکە خەرج نەکەی لەکوێ هەڵە و کەموکوریەکە دەردەکەوێت ، کە تۆ مووچەکەت خەرجکرد کێشەیەک هەبوو پێویستە داوای ڕوونکردنەوە بکەی ئەگەر باوەڕت بەوەڵامەکە نەبوو دواتر مافت هەیە مووچەکە ڕابگریت، بەڵام نابێت تاک لایەنە بڕیار لە ئیجرائاتەکە بدەیت.

بەغدا 500 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
پێت بەغدا 500 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
مەکتەبی سیاسی یەکێتی: مەلا بەختیار لە ناو یەکێتیدا نەماوە
دوات مەکتەبی سیاسی یەکێتی: مەلا بەختیار لە ناو یەکێتیدا نەماوە
پەیوەندیدار