وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە نزیکە



سەرلەنوێ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە سەدا ٩٠ ڕێککەوتن کراوە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

لە میانی سەردانێکیدا بۆ وڵاتی هاتی، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و، سەرلەنوێ ڕایگەیاند، ئاگربەست لە غەززە نزیکە.

بلینکن ڕایگەیاند: ”ئەوەندەی دەیبینم سەدا ٩٠ ڕێککەوتن کراوە، بەڵام چەند بابەتێکی گرنگ هەیە کە پێویستە لێی تێبگەین کە چۆن هەندێک لایەنی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باسی لەوە کرد کە لەم ڕۆژانەی دواییدا مشتومڕ کراوە لە بارەی بابەتە جێناکۆکەکان لەسەر ئاگربەست کە پەیوەستن بە وردەکارییەکانی ڕێڕەوی فێلادلفیا لە نێوان کەرتی غەززە و میسر، چۆنیەتی ئاڵوگۆڕی دیل و دەستبەسەرکراوان و ڕایگەیاند: ”بەڕاستی بەڵێکردن لە بابەتەکانی دیکەدا ئەرکی هەردوو لایەنە”.

بلینکن هیوای خواست لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆچوونەکان لە بارەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دیکە کە ماون لە بارەی ئاگربەست بخرێنەڕوو، چونکە هەر ڕۆژێک لایەنەکان ناگەنە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست شتی دیکە دێتە ئاراوە و، ئەمەیش مەترسی لە ڕێڕەودەرچوونی ڕێککەوتنەکەی لێدەکرێت.

 

وەزیری پەروەردە نوێترین زانیاری دەربارەی وانەبێژان ئاشکرا دەکات
پێت وەزیری پەروەردە نوێترین زانیاری دەربارەی وانەبێژان ئاشکرا دەکات
ئەپیکۆر: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چانسێکە بۆ عێراق تا پشکی خۆی لە بازاڕی جیهانی زیاد بکات
دوات ئەپیکۆر: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چانسێکە بۆ عێراق تا پشکی خۆی لە بازاڕی جیهانی زیاد بکات
پەیوەندیدار