یەکێتی بارەگای دامەزراوەی چاودێری وەرگرتەوە



دامەزراوەی دارایی یەکێتی ڕایگەیاند، لێپرسراوى دامەزراوەى چاودێر پەیوەندى بە یەکێتییەوە نەماوە، بۆیە بارەگاى دەزگاکەى لێوەرگیراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، دامەزراوەی دارایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بارەگای دامەزراوەی چاودێر کە موڵکی یەکێتییە و سەرجەم پێداویستییەکانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینکرابوو، کە ئێستا لێپرسراوەکەی پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە، وەرگیراوەتە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەمەولا بارەگاکە بەکاردەهێنرێت بۆ راپەڕاندی ئەرکە رێکخراوەییەکان و شوێنەکە تەرخاندەکرێت بۆ دامەزراوەیەکی تر کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵکەکەی بکات.

دامەزراوەی چاودێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێت دامەزراوەی چاودێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
میشێل بارنیە بووە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا
دوات میشێل بارنیە بووە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا
پەیوەندیدار