میشێل بارنیە بووە سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا



سەرکۆماری فەڕەنسا وەزیری پێشووی دەرەوە میشێل بارنیەی کردە سەرۆکوەزیران وڵاتەکەی.

دوای ئەوەی هاوپەیمانی بەرەی نوێی گەل کە چەپڕەوە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی فەڕەنسادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، سەرکۆماری وڵاتەکە، ئیمانوێل ماکرۆن کاندیدی هاوبەشی ئەو هاوپەیمانەی ڕەتکردەوە و، وەزیری پێشووی دەرەوە و گەورەدانوستانکاری پێشووی یەکێتیی ئەورووپا لە پرسی برێکسیت، میشێل بارنیەی کردە سەرۆکوەزیران.

لەو بارەیەوە کۆشکی ئەلیزێ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ماکرۆن بە پابەندبوون بە بەرپرسیارێتیە دەستوورییەکانی و لە دوای زنجیرەیەک ڕاوێژ بە حکوومەت، بارنیە وەک سەرۆکوەزیران دانا کە سەرۆکوەزیرانێکە چانسی بەدەستهێنانی زۆرینەی هەیە.

بارنیەری ٧٣ ساڵ، کە لە نەریتێکی کۆماریخوازی ڕاستڕوی ناوەندەوە هاتووە، پێشتر لە کابینەی جیاوازەکانی حکوومەتدا پۆستی وەرگرتووە و، لە ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥دا پۆستی وەزیری دەرەوەی بەڕەوەبردووە، لە ساڵانی ٢٠١٦-٢٠٢١دا وەک گەورەدانوستانکاری یەکێتیی ئەورووپا لە پرۆسەی برێکسیدا کاری کردووە.

ماکرۆن لە دوای دوو مانگ لە هەڵبژاردنە گشتییە پێشوەختەکانی ٣٠ی حوزەیران و حەوتی تەمووز، سەرۆکوەزیرانی دیاریکرد.

یەکێتی بارەگای دامەزراوەی چاودێری وەرگرتەوە
پێت یەکێتی بارەگای دامەزراوەی چاودێری وەرگرتەوە
فراکسیۆنی یەکێتی بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ دەکات
دوات فراکسیۆنی یەکێتی بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆ دەکات
پەیوەندیدار